نەرمین عوسمان
تەعریب لە عەرەفە و کوردایەتی لە بەغدا
ماوەیەکە، بەتایبەت لەوکاتەی عەرەبێک بووەتە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، وردە وردە و بە بەرنامە لە شاری کەرکوک پرۆسەی تەعریب دەستیپێکردووەتەوە، نەبوونی پێشمەرگە لە کەرکوک و بوونی ژمارەیەکی زۆری حەشدی شەعبی و ھێزس عیراقییەکانی تر، لەگەڵ نەبوونی بزووتنەوەیەکی جەماوەریی تەواو کوردانەی دوور لە حزبایەتی، زیاتر رێخۆشکەرە بۆ خێراکردنی تەعرینی نوێ لەسەر خاکی کوردان.
عەرەفە یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی کەرکوکی کوردان، ھەرچی ستەمی بەعس ھەبوو نەیتوانی رۆحی کوردایەتی لەو شار و گەڕەکە لاواز بکات، زۆر یاسای ستەمکارانەی لەسەر تاقیکرایەوە سەرکەوتوو نەبوو، وا پرۆسەی شورەیی و تەعریب بەرانبەر خەڵکانێکی کەم دەرامەت و ھەژار لە چەند شوێنێکی عەرەفە پەیڕەو دەکرێ، ئەی لایەنە کوردییەکان بۆ بێدەنگن؟
کورد کە دەسەڵاتی کەرکوکی لەدەستبوو، نەیکردە ھۆکاری قووڵترکردنەوەی کێشەکان، وەکو سەردەمی شاخ لە شار و دوای لەناوچوونی سەدام حسێنیش ھەر ویستی پێکەوەژیانی لەگەڵ ئەوانی تردا ھەبوو، دەیویست بەپێی مادەیەکی دەستوو کێشەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان چارەسەر بکرێ، نابێ ئەوەش لەیاد بکەین لایەنە کوردییەکانیش لە بەڕێوەبردنی کەرکوکدا ھەندێک ھەڵەی کوشندەیان کرد، کە وا خەریکە باجەکەی دەدەین.
شەش مەندووبی کورد لە پەرلەمانی عیراقن، بەھەموو کوردیشەوە 63 مەندووبمان ھەیە، ئێستا کە عەرەفە تەعریب دەکرێ لەسەریانە کاری جدی لەسەر بکەن و رێگەی لێبگرن، دەبێ ئەوە بزانن کوردایەتی لە بەغدا بە جلوبەرگی کوردی نییە و ئەگەر نەتوانن رێگە لە تەعریبی نوێ بگرن بە یاسا و فشار، ئەوا یەک پولی قەڵپ ناھێنێ.
تەعریبی عەرەفە و کەرکوک پەیوەندی بە زیادەڕۆییەوە نییە لەسەر ماڵ و موڵکی دەوڵەت، ئاخر تەنھا کورد خاوەنی کەرکوکە و چی خەڵکی تری لێبێت ھەموویان زیادەڕۆن، ھەموویان نەفرەتیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە و وا نزیکەی سەد ساڵە ژیانیان لە کەرکوک و کەرکوکییەکان و کورد ناخۆش کردووە، دی ئیتر با کۆتایی بێت و لە کوردایەتی بەغداوە، تەعریبی عەرەفە رابگرن.