کوردستانی

هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە 19ی کانونی دووەم و سبەینێ پێنجشەممە 20ی کانونی دووەمی 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هاتنى کاریگەرى شىەپۆلێکى بەفر بارین لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد ى جەمسەرى لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر بارین دەبێت، هەوروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین زیاتر دەبێت ئاستى بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەندێک ناوچەش ئەگەرى بەفر بارین بە تێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت، سبەینێ لە کاتەکانى دوانیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆلە  لاواز دەبێت، هەندێک کات لەکاتى بەفر خێرا با زیاد دەکات بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا و سبەینێ خێراى با هەیە لە کاتەکانى بەیانى بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا".

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
س،ر
Qaiwan
Qaiwan