کوردستانی

حکومەتی هەرێمی تاوتوێی دابەشکردنی نەوت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی تاوتوێی دابەشکردنی نەوت دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسی دابه‌شكردنى نه‌وت و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ تاوتوێ ده‌كات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ ‏چوارشەممە 19ی کانونی دووەمی 2022 ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور ‏بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ‏ئەنجام دەدات. ‏

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:‏

‏- خستنەڕووی پێشنیازەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە رێکخستنەوەی چەند ‏بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و ‏پیشەسازی، تەندروستی.‏

‏- خستنەڕووی پێشنیازی ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای ‏دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.‏

‏- ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ‏هاوڵاتییان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.‏

س،ر
Qaiwan
Qaiwan