کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان لەبارەی هاتوچۆکردن لە چەند شەقامێکی شاری سلێمانی و کردنەوەی چەند شەقامێکی دیکە.

لە راگەیەندروەکەدا هاتووە "لیژنەی فریاگوزاری سلێمانیی ئاشكرایدەكات، لە ئێستادا ڕێگاكانی، ڕێگای چاڤیلاند – تونێلی پێشڕەو – سیتەك، هەروەها دەباشان – تونێلی پێشڕەو – سیتەك و ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو – سیتەك، كراوەن بە رووی هاوڵاتییاندا".

ئاماژە بەوەشکراوە "رێگەی چوونەسەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە بەهۆی هەبوونی بەستەڵەك لەسەر رێگەكان و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران، بۆیە مەفرەزەكانی هاتوچۆ ڕێگە نادەن بە سەركەوتن بۆ ئەو ڕێگایانە، داواكارین هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەكان بن و سەركێشی بە ژیانی خۆیانەوە نەكەن".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan