کوردستانی

لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێ پێنجشەممە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت جارێ هیچ بڕیارێک لەبارەی پشووی سبەینێوە نەدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانونی دووەمی 2022 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی سبەینێ دەوام رابگیرێت و چاوەڕێی پێشبینییەکانی کەشناسی دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بڕیاری گونجاو دەدەین، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت کە دەوام راگرتن بخوازێت ئەوا دەوام رادەگرین، بەڵام ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بێت ئاوا ناکرێتە پشوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب