کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەی قەزای کەلار - باوەنور بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانونی دووەمی 2022 لە رێگەی کەلار - باوەنور زیک گوندی ( چاڵەڕەش ) ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ( جێب واز ) کە بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون".

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە "بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەلار و باوەنور کراون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب