کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی: کێشەی غازی ماڵان چارەسەرکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی: کێشەی غازی ماڵان چارەسەرکراوە
مەودا میدیا-

 کێشەی کەمی غازی ماڵان لە سلێمانی چارەسەرکراوە و بەشە غازی سلێمانی زیادکراوە، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت "هەرکەس قۆرخکاری بکات سزا دەدرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کێشەی غازی ماڵان چارەسەرکراوە و بەشەغازی سلێمانی زیادکراوە، بەڵام لە مانگی یەک و دوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی سەرما و نەبوونی پێداویستی گەرمکردنەوە، خواست لەسەر غاز زۆرتر بووە".

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت "سزای ھەرکەسێک دەدەین قۆرخکاری لە غازی ماڵاندا بکات و نرخ بەرزبکاتەوە".

هاوکات سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەسەڵاتی لە پارێزگاکان وەرگرتۆتەوە، ئەرکی دابینکردنی نەوت دەکەوێتە سەرشانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan