کوردستانی

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
مەودا میدیا-

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، بڕیاردرا به‌ داشكاندنی رێژه‌ی 15% له‌و پێشینانه‌ی حكومه‌ت كه‌ له‌ لای هاوڵاتییانه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابووریش فراوانده‌كرێت بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره‌ ئاسانكارییه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان به‌ شێوازی قیستیشه‌وه‌ بۆ پێدانی باج و ره‌سمی كه‌ڵه‌كه‌بوو.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

دقی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران:

ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ بابەتی دەروازەسنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و لێخۆشبوونی گومرگی و rێکخستنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییەکان دەکات.

* ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک ئاسانکاریی و لێخۆشبوون دەکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەی پابەندیی دارایی حکومەتیان لە ئەستۆیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور, بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی خستەڕوو تایبەت بە رێکخستنەوەی بابەتەکانی رۆزنامەی کشتوکاڵی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵی و پیشەسازی، بەجۆرێک کە رێگەبگیرێت لە سوودمەندبوونی ناڕەوا و لە بەرژەوەندیی کەرتی تایبەتی خۆماڵیی و جووتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵیی و پیشەسازییەکان رێکبخرێتەوە، هەروەها پێداچوونەوە بە لێخۆشبوونی گومرگی پڕۆژەکان و بەدواداچوونی کاری دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان و رێکخستنەوەیان لە چوارچێوەیەکی یاساییدا بە ئاراستەی برەودان بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییەکان لەم بوارانە، لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا و خزمەتی هاوڵاتیيان و پشتیوانی کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنان.

لە دوای گفتوگۆ کردن، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی لیژنە وەزارییەکەی پەسەندکرد بە راسپاردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڵاڵەکردنی چارەسەرەکان کە هەر وەزارەتێک لەگەڵ هاوتا فیدڕاڵيیەکەی لە پەیوەندی و کۆبوونەوە بن تاوەکو بڕیارەکانی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و رۆزنامەی کشتوکاڵی و لێخۆشبوونە گومرگییەکان بە هەماهەنگی دەربچن دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی وەزیران، بەجۆرێک هەموو لایەک پێیانەوە پابەند بن بە رەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەردوو لا لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکان.

لە بڕگەی دووەمدا ئەنجومەنی وەزیران ئەو پێشنیارانەی پەسەند کرد کە خرانەڕوو بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان لە دانەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆیانە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، تا وەک داهاتی گشتی جارێکی دیکە خەرجبکرێتەوە بۆ خەرجییە گشتییەکان و بەرژەوەندیی هاوڵاتیيان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کە پێشنیارەکان بریتی بوون لە داشکاندنی رێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لە لای هاوڵاتییانە وەک پێشینە خانووبەرە  و سندوقی نیشتەجێبوون و پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری بە مەرجێک هاوڵاتییان ئامادەبن تا 90 رۆژی کار لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەکانی بۆ حکومەت بگەڕێنێتەوە، ئەم داشکاندنە بە رێژەی 15% پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ( شەاروانییەکان، گەشتوگوزار، ئاو) و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، هەروەها لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتن و سوود لە سەر باج و رەسمی کەڵەکەبوو بەمەرجێک تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حکومەت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی سەرەوە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێدان و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بە شێوازی قیستیشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی کەڵەکەبوو، بە مەرجێک داواکاریی بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانکارییە پێشکەش بکرێت لە ماوەی دەستنیشانکراو.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان وردەکاری پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان خستەڕوو- له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی، ئاماژەیدا بەوەی کە وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگيی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان به‌رده‌وامن‌ له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڵاتییاندا و تاكو ئێستاش نزیکەی 67,248,98 ملیۆن لیتری دابین كردووه‌‌، و تا رێکەوتی 16ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (28,232,126) ملیۆن لیتر بۆ هەولێر دابین کراوە و له‌و بڕه‌ش (23,690,800) ملیۆن لیتر به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی (چۆمان، رواندز، سۆران، مێرگه‌سۆر و شه‌قڵاوه‌) دابه‌شكراوه‌ و هه‌روه‌ها بڕی (5,827,800) ملیۆن لیتر به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر (واتە خه‌بات و بنه‌سڵاوه‌) دابه‌شكراوه‌، بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە تاكو 16ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی‌ (18,253,096) ملیۆن لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8,044,000) ملیۆن لیتر به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌شكراوه و ‌( 6,826,000) ملیۆن لیتر له‌ سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه‌ و (1,852,000) ملیۆن لیتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجەش‌ دابه‌شکراوه‌.
لە پارێزگای دهۆكیش تاکو 16ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (19,248,780) ملیۆن لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش‌ (13,378,400) ملیۆن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌شكراوه‌ و له‌ ده‌ورووبه‌ریش واتە (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی 6,021,200 ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه‌.
بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێ ده‌درێت به‌ نرخی 55 هه‌زار دینار کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت و نه‌وته‌كه‌ش له‌ به‌رزترین ئاستی كواڵێتیدایه.

ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، جەختی کردەوە لە وەزارەت کە پەلە بکەن لە گەیاندنی ئەو نەوتەی کە لە عەمبارەکاندایە بە هاوڵاتییان بە پێی ژمارەی دانیشتووان و شایستەبوونی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، هەروەها لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ دابینکردنی نەوتی سپی.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب