کوردستانی

لە چەند ناوچەیەک سبەینێ کرایە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە چەند ناوچەیەک سبەینێ کرایە پشوو
مەودا میدیا-

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی رووی لە ناوچەکەکردووە، ئیدارەی راپەڕین دەوامی سبەینێ پێنجشەممەی لە تەواوی دامودەزگا حکومییەکانی سنووری ئیدارەکە راگرت، هاوکات لە دهۆکیش بڕیاردراوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت.

ئەمرۆ چوارشەممە ئیدارەی راپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لە سەرجەم دامودەزگا حکومەییەکانی سنوورەکە دەوامی فەرمی راگیراوە جگە لە تیمە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنییەکان".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلە بەفرەی سبەینێ روو لە پارێزگای دهۆک دەکات، بڕیاردراوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت.

هەر ئەمڕۆش، هەردوو ئیدارەی زاخۆ و سۆران راگرتنی دەوامیان راگەیاند لە سنووری ئیدارەکانیان و پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، تائێستا بڕیاری راگرتنی دەوامیان نەداوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کەشناسیدا بڕیاری گونجار دەدەن.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب