کوردستانی

کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینیی ناوەندە جیهانییەکان، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان هەروا بە ساردی دەمێنێتەوە و ئەگەری دووبارە بارینی بەفر لە هەفتەی داهاتوودا بەهێزە.

بەپێی ماڵپەڕی ئەکوا وێزەری جیهانیی، کەشوهەوای رۆژەکانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە ساردی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی لە خوار سفرەوە دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە تا رۆژی سێشەممەی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە رۆژی چوارشەممەوە گۆڕانکاریی بەسەر کەشوهەوادا دێت.

ماڵپەڕەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەگەری بارینی باران و رۆژی هەینی داهاتووش ئەگەری بارینی بەفر لە هەندێک ناوچەی کوردستان لەئارادا دەبێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە