کوردستانی
لیژنەی فەتوا لەبارەی نوێژی هەینییەوە قسەی خۆی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی فەتوای سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی نوێژی بەکۆمەڵی هەینییەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە دۆخی کەشوهەوای سلێمانی کردووە.
لیژنەی باڵای فەتوای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بڕیاری ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی نوێژی بەکۆمەڵی هەینییان داوەتە دەستی مامۆستایانی ئایینی و هەر مامۆستایەک بزانێت دۆخی ناوچەکەی گونجاو نییە دەتوانێت نوێژی بەکۆمەڵی هەینی ئەنجامنەدات.
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو هاوڵاتییانەی ماڵەکانیان لە مزگەوتەکانەوە دوورە و لە ئەگەری رۆشتنیان بۆ مزگەوت مەترسییان لەسەر دروست دەبێت، دەتوانن نەچن بۆ نوێژی هەینی".
ب.م
بیروڕا



