کوردستانی

هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەناو بەفردا راو بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەناو بەفردا راو بکەن
مەودا میدیا-

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم رایگەیاند هەرکەسێک بیەوێت بەفربارین بۆ راوکردن بقۆزێتەوە سزای توند دەدرێت.

پۆلسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان و جەخت دەکاتەوە "هەر کەسێک راوبکات بە بڕی یەک ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە حاڵەتی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیکدەبنەوە، بۆیە هیوادارین کەس راویان نەکات".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan