کوردستانی

هۆزێکی کوردی وازیان لە ئاکەپە هێنا و پەیوەندیان بە جەهەپەوە کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆزێکی کوردی وازیان لە ئاکەپە هێنا و پەیوەندیان بە جەهەپەوە کرد
مەودا میدیا-

هۆزێکی کوردی باکوری کوردستان کە پێشتر پشتیوانیان لە ئاکەپە دەکرد وازهێنانی خۆیان راگەیاند و پەیوەندیان بە جەهەپەوە کرد.

هۆزە کوردییەکە ناوی هۆزی ئەرتووشییە و لەناوچەکانی پاریزگای وانی باکوری کوردستان دەژین و بەگوێرەی وتەی خۆیان نزیکەی دوو ملیۆن کەسن.

ئەسکەندەر ئەرتووشی سەرۆکی هۆزەکەیە، دوێنێ لەگەڵ کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریی تورکیا کۆبووەتەوە و پەیوەندیکردنی خۆی و هۆزەکەی بەو حزبەوە راگەیاندووە.

کلچدار ئۆغڵۆ پێشوازی لەو هەنگاوە کردووە و میدالیای شەرەفی بە سەرۆکی هۆزەکە بەخشیوە و بە هۆزێکی گرنگ و کاریگەر لەقەڵەمی داون.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan