کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ هەرای ناوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی کڵاس بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی سەرخۆش بووە کەوتووەتە ناو شوێنێکەوە کە بە قوڵی چەندین مەتر هەڵکەندراوە بۆ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون".
دوابەدوای ئەم قسانەی وتەبێژەکە، چەندین کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نارەزایەتییان دەربڕی و بە پێچەوانەی ناوبراوەوە قسەیانکرد.
سەردار ئازاد، بازرگان و کەسایەتی دیاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە "ئەوە رێگەی سەرەکییە بەهۆی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە گیراوە و هیچ هێمایەکی هاتوچۆی ئاگادارکەرەوەی لێ نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆمپانیا و پڕپژەکانی نیشتەجێبوون دەسەڵاتیان لە حکومەتی هەرێ زیاترە وا دەتوانن رێگە داخەن".
نووسیویشیەتی "ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆی سەرخۆشیی شۆفێرەکەیەوە نەبووە کە کەوتووەتە ئەو شوێنە بەڵکوو بەهۆی گرتنی رێگاکە و نەبوونی هێمای هاتوچۆوە بووە".
دوای ئەو کاردانەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وتەبێژەکەی هاتوچۆ پۆستەکەی لەبارەی رووداوەکەوە سڕیەوە، بەڵام ئاواش داوا دەکرێت ناوبراو داوای لێبووردن بکات.
ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، نزیکە لە شەقامی 120 مەتری هەولێر و لەسەر رێگەی گوندی ئیتاڵی و گوندی ئینگلیزییە.
ب.م
بیروڕا



