کوردستانی

تورکیا ناوچەیەکی کوردستانی بۆردومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا ناوچەیەکی کوردستانی بۆردومان کرد
مەودا میدیا-

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای شەنگالیان رکرد و تائێستاش هیچ راگەیەنراوێک لەبارەی هێرشەکە و زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنوری چیای شەنگال بۆردوومانیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و دوو ئۆتۆمبێلی یەبەشەی کردووەتە ئامانج.

تائێستاش نە سوپای تورکیا و نە یەبەشە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هێرشەکە و زیانەکانییەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan