کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
محەمەدی حاجی مەحمود، پێشمەرگە و خەباتکاری دێرین و سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.
بڕیار وایە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە شاری سلێمانی، محەمەدی حاجی مەحمود کتێبە نوێکەی کە بەرگی پێنجەمی (رۆژژمێری پێشمەرگەیەک)ە بڵاوبکاتەوە.
کتێبەکە بریتییە لە یاداشت و یادەوەریی و بەڵگەنامە مێژووییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی و خەباتی پارتیزانیی پێشمەرگەی کوردستان.
پێستریش محەمەدی حاجی مەحمود چوار بەرگی تری هەمان کتێبی بڵاوکردوەتەوە و بە شێوەی زنجیرەی یەک لەدوای یەک رووداوەکان دەگێڕێتەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود لەدایکبووی ساڵی 1953ی ناوچەی شارەزورە و هەر لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە خەبات کردووە.
یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی چەکداریی لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلولەوە، وەکو خۆی دەیگێڕیتەوە یەکەمین فیشەکی شۆڕشی نوێ ئەو تەقاندوویەتی.
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە و لەدوای راپەڕینی گەلی کوردستانەوە چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتووە.
لە ئاستی کوردستاندا سەرکردەیەکی گوێلێگیراوە و پەیوەندی باشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەیە و بەهۆی ئەو خەباتەی ئەنجامیداوە خۆشەویستی خەڵکی کوردستانە.
ئیستا ناوبراو لە تەمەنی 70 ساڵی نزیک دەبێتەوە و وەکو سیاسییەکی بەئەزموون دەیەوێت ئەو مێژووە بنووسێتەوە کە رۆڵی تێیدا هەبووە.
ب.م
بیروڕا



