کوردستانی

ساڵح موسلیم پیلان گێڕییەک دژی رۆژئاوا ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵح موسلیم پیلان گێڕییەک دژی رۆژئاوا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

ساڵح موسلیم له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی غوێران-ی حەسەکە رایگه‌یاند، لە دانوستانەکانی ئەمدواییەی ئاستانە 10 خاڵ گفتوگۆیان لەسەر کراوە، کە هەشت خاڵیان پەیوەندییان بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە هەبووە، ئەم ناوچانە وەک ناوچەی تیرۆر ناوزەند کراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کراوە.

ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی پەیەدە لەبارەی هێرشەکەی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی غوێران-ی حەسەکە بە ئاژانسی فورات نیوز-ی راگه‌یاندووه‌ "شانە نووستوەکانی داعش لە ناوچەکە، هەموو پێداویستییە سەربازیی و لۆجستییەکانیان لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سوپای تورکیا و عیراقەوە پێدەگات، وا تێدەگەین کە ئاماژەیەکە ئامادەکاری بۆ ئەم هێرشە كراوه‌".

باسی لەوەشكرد "مانگێک بەر لەئێستا هێزەکانی هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەركرده‌یه‌كی داعشیان دەستگیرکرد، ئەو سه‌ركرده‌یه‌ پیلانەکەی ئاشکراکردووە و دانی بەوەدا ناوە، کە پیلانیان هەبووە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشبکەنە سەر زیندانەکە و دواتر چەتەکان بچونایەتە ژورەوە و چەتەکانیان لە زیندانە دەربکردایە".

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشکردووە "لە دانوستانەکانی ئەمدواییەی ئاستانە 10 خاڵ گفتوگۆیان لەسەر کراوە، کە هەشت خاڵیان پەیوەندییان بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە هەبووە، ئەم ناوچانە وەک ناوچەی تیرۆر ناوزەند کراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کراوە، بۆیە ئەم روداوانەی کە لە رۆژئاوا روودەدەن سەرجەمیان لە چوارچێوەی ئەو پیلانگێڕییەدان بۆ تێکدانی دۆخی رۆژئاوای کوردستان".

هۆشداریشیدا لەوەی "ئەگەر دەستگیرکراوانی داعش هەڵبێن، کە ژمارەیان دەیان هەزار چەتەیە، ئەوە گەورەترین کاریگەریی لەسەر وڵاتانی رۆژئاوا دەکات، ئەگەر بەڕاستی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەیانەوێت کۆتایی بە مەترسیی داعش بهێنن، دەبێت لەدژی ئەو هێزانە بن کە پشتیوانی داعش دەکەن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan