کوردستانی

کاتی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرما لە قەزای پێنجوێن تۆمارکراوە و کە 24 پلەی ژێر سفر بووە.

ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە کەشناسی بڵاویکردووەتەوە "رۆژی چوارشەممەی داھاتوو شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتا باران دەبارێت و رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ئەگەری بەفر بارین ھەیە لە دھۆک و سلێمانی".

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان تەنیا 48 کاتژمێر پێش ھەر شەپۆلێک پێشبینییەکانی بڵاودەکاتەوە، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە پلەکانی گەرما تا رادەیەک بەرز دەبنەوە و ئەویش بەھۆی نەمانی بارستە ھەوای سارد و توانەوەی بەفر، بەڵام دواتر ھەر شەپۆلێکی دیکە ھەرێم بگرێتەوە پلەکانی گەرما دیسان بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لەو ناوچانەی ھاوڵاتییان تێیدا نیشتەجێبوونە تۆمارکراوە، نزمترین پلەی گەرما لە قەزای پێنجوێن تۆمار کرا، کە پلەکەی گەیشتووەتە 24 پلەی ژێر سفر و بەوەش بە ساردترین ناوچە دەژمێردرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan