کوردستانی

لەم سنوورە دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم سنوورە دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای پێنجوێن دوو رۆژ پشووی راگەیاند بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە و سەلامەتی هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی سنوورەکە.

لە راگەیەندراوێکدا زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند "بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە سنووری قەزاکەمان بڕیارماندا رۆژانی یەكشەممە  و دووشەممە رێكەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەكانی سنووری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی بەفر لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan