کوردستانی

سبەینێ نەوتی سپی لەم بەنزینخانانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نەوتی سپی لەم بەنزینخانانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان رایدەگەیەنێت سبەینێ نەوتی سپی بە نرخی 90 هەزار دینار لە چەند بەنزینخانەیەكی سنووری كەلار و كفری و ناحیەكانی رزگاری و پێباز و سەرقەڵا دابەش دەكرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان رایگەیاند "سبەینێ یەكشەممە 23ی کانونی دووەمی 2022 نەوتی سپی لە بەنزیخانەكانی كەیوان، شێروانە، برایان لە سنووری قەزای كەلار دابەش دەكرێت و لە كفریش تەنها لە بەنزینخانەی میر دابەش دەكرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "لە ناحیەی رزگاری لە بەنزینخانەی ئاسۆ و لە ناحیەی باوەنوور لە بەنزینخانەكانی باوەنوور و دیاری قولەبەرز، هاوكات لە سنوەری ناحیەی سەرقەڵاش لە بەنزینخانەی سەرقەڵا دابەش دەكرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan