کوردستانی

دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بە پێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکاتەوە.
 
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ یەكشەممە نەوتی سپی بە نرخی 90 هەزار دینار لە چەند بەنزینخانەیەكی سنووری كەلار و كفری و ناحیەكانی رزگاری، پێباز و سەرقەڵا دابەش دەكرێت".
 
بە پێی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان سەرەتا لە ناوچە ساردەکان نەوت دابەش دەکرێت دواتر بە قۆناغێکی دیکە لەسەنتەری شارەکانیش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا زیاتر لە 18 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە، ئەمە جیا لەو نەوتەی لەم هەفتەیە دابەش دەکرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن