کوردستانی

کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانان رەوانەی حەسەکە کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانان رەوانەی حەسەکە کرا
مەودا میدیا-

لە رۆژی هەنییەوە تا ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە بەندینخانەی غوێران لە حەسەکە بەردەوامە و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش کاروانێکی سەربازی رەوانەی دەوورووبەری گرتووخانەکە کردووە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ماوەی چوار رۆژە شەڕ لە بەندینخانەی غوێران و دەوورووبەری لە شاری حەسەکە بەردەوامە و بەھۆیەوە 102 کەس کوژراون، کە 61 یان داعشن و 34 یان لە ھێزەکانی سوریای دیموکراتن و حەوتیش مەدەنین، پێشبینیش دەکرێت ئامارەکە لەوە زیاتر بێت کە بڵاوکراوەتەوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکەی ھاوبەشی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھێزی ئاسایشی ناوخۆیی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ھەڵیانکوتاوەتە سەر دەوورووبەری بەندینخانەکە و لە چەند خاڵێکی پێشکەوتوو جێگیر بوون.

ھاوکات کاروانێکی سەربازی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتۆتە دەوروبەری گرتووخانەکە و ھەلیکۆپتەری ھاوپەیمانانیش بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داھاتوودا رەوشەکە یەکلا بکرێتەوە. 

بەندینخانەی غوێران لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان گەورەترین بەندینخانەی تیرۆریستانی داعشە و نزیکەی پێنج ھەزار تیرۆریستی تێدایە. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan