کوردستانی

پێنجوێن لە ساردیدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنجوێن لە ساردیدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا شارۆچکەى پێنجوێن وەک ساردترین ناوچە تۆمارکراوە کە -25 پلەى سیلیزییە.

هەر لە پلە تۆمارکراوەکاندا هاتووە، هەولێر -2 پلە و سلێمانی -6 پلە و دهۆک -3 پلە و هەڵەبجە -6 پلەیە، لەدوای پێنجوێنیش قەزای ماوەت دووەم ساردترین ناوچەیە بە -14 پلە و دوای ئەویش ناحیەی بازیان -12 پلەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،  
سبەینێ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر نمە باران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین لە ماوەى چەند کاتژمێرێک کەشێکى نا جێگیر لە ماوەیەکى کورت خاییەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە لە ئێوارەدا".
ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن