کوردستانی

"رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان توندتربكه‌ن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان توندتربكه‌ن"
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زیرانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ كۆبووه‌وه‌ و  نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عیراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.

نووسینگه‌ی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دوەمی 2022 مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ رێبەر ئەحمەد، دوایین گۆڕانکارییەکانی عیراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاوتوێ کرد.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عیراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.

مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە