گێتی

بەهۆی ئەوەی سەرنشینێک دەمامکی نەبەست، کێشە بۆ گەشتێکی ئاسمانیی دروستبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ئەوەی سەرنشینێک دەمامکی نەبەست، کێشە بۆ گەشتێکی ئاسمانیی دروستبوو
مەودا میدیا-

فڕۆکەیەکی ئەمەریکی کە بەرەو لەندەن دەفڕی، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە سەرنشینانی دەمامکیان نەبەست نیشتەوە و گەشەتەکەی دواکەوت.

فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەمەریکا ئیرلاینزەوە خاوەندارێتی دەکرێت و دەیویست بەرەو لەندەن دەست بە گەشتەکەی بکات.

فڕۆکەکە 129 سەرنشینی هەڵگرتبوو، یەکێک لە سەرنشینەکان کە ژنێکی تەمەن 40 ساڵ بوو، ئامادە نەبوو دەمامک بەکاربهێنێت وەکو رێکارێکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دوای ئەوەی ستافی فڕۆکەکە هەوڵیان لەگەڵ سەنشینەکە دابوو کە دەمامک بەکاربهێنیت و ناوبراو رەتیکردبوویەوە، ناچاربووبوون بگەڕێنەوە ئەو شوێنەی کە لێیەوە فڕیبوون و ئەو سەرنشینە داببەزێنن پاشان گەشتەکەیان ئەنجامبدەن.

بەپێی ئامارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمەریکی لە ماوەی رابردوودا 151 حاڵەتی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی ناو فڕۆکەوە هەبوون و زۆربەی حاڵەتەکانیش بریتیبوون لە پابەند نەبوون بە بەستی دەمامکەوە.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن