کوردستانی

بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار
مەودا میدیا-

بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند میدیایەکی نزیک لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کە لەناو کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی ئەو حزبەوە دەستیان کەوتووە، بڕیار دراوە بەرهەم ساڵح وەکو تاکە کاندیدی فەرمیی حزبەکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشان بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پارتی و یەکێتی لە ململانێیەکی تونددان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی کۆماری عیراق و پارتی رایگەیاندووە کە ئەگەر بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی بێت ئەوا پارتی پشتیوانی بۆ کاندیدەکەی خۆی کە هۆشیار زێبارییە کۆدەکاتەوە و لەناو هۆڵی پەرلەماندا دەکەونە کێبەرکێی وەرگرتنی پۆستەکە.

ساڵی 2018 بە هەمان شێوە پارتی و یەکێتی لەبارەی دەستنیشانکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە رێکنەکەوتن و بە دوو کاندیدی جیاواز بەشداریی پرۆسەکەیان کرد و لە ئەنجامدا کاندیدەکەی یەکێتی کە بەرهەم ساڵح بوو، دەرچوو.

بەرهەم ساڵح ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری وەرگرتووە و لەو ماوەیەدا چەندین هەنگاوی ناوە کە پارتییەکانی نیگەران کردووە.

لەم دواییەدا، پارتی دیموکراتیی کوردستان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بەهۆی لۆبییەکانی بەرهەم ساڵحەوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق دوو کورسی پارتی بەخشیوە بە یەکێتی.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan