کوردستانی

یەکێتی بڕیاری یەکلاییکەرەوەی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی بڕیاری یەکلاییکەرەوەی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بڕیاریدا بەرهەم ساڵح وەکو کاندیدی فەرمیی حزبەکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار دەستنیشان بکات، جەختیش دەکاتەوە کە یەکێتی لە هیچ مافێکی خۆی سازش ناکات.  

لە راگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣/١/٢٠٢٢ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی بەست. كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عیراق و ئیستیحقاقە دەستوورییەكانی گەلەكەمان لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق".

ئاماژە بەوەشکراوە "كۆبوونەوەكە هەڵوەستەی جددی لەسەر ئەو پرسە كرد و پێی وابوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و رێککەوتنیان لەگەڵ هەنديک لایەنی سیاسی واژۆ کردووە و لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشكەشكردووە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەوبارەیەوە هەڤاڵ بافڵ بەووردی رووناكی خستەسەر پێشهاتەكانی ئێستا و جەختیکردەوە کە مادەم لایەنی دیکە، دوور لە پرینسیپی تەوافق کاندیدی خۆیان پێشکەش دەکەن، یەکێتیش مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆككۆمار بە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزانێت، بۆیە داكۆكی لە مافی خۆی دەکات و سازشی لەسەر ناکات".

"هەروەها ئەو قسەوباسانەی کە دەگوترا پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها کێشەی لەگەڵ کاندیدی یەکێتی هەبوو و ئەگەر ئاڵوگۆر بەو کاندیدە بکرایا پارتیش کاندیدی خۆی دەکشاندەوە دووربوون لە راستییەوە، دەریشكەوت ئەمە تەنیا بۆ چاوبەستەكی بووە و ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆمارە، دوور لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان بەتایبەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە چوارچێوەی رێكکەوتنیان لەگەڵ هەندێک لە لایەنەكانی تری عیراق". لە راگەیەنراوەکەدا وا هاتووە.

ئەوەش نووسراوە "ئەنجومەنی سەركردایەتی بەقووڵی بژاردەكانی بەردەم یەكێتی بۆ خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عیراق و پۆستی سەرۆككۆمار تاوتوێ كرد و جەختیکردەوە كە لەم قۆناغەدا پێویستە داكۆكی تەواو لەم ئیستیحقاقەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت و بپارێزرێت. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی، بڕیاریدا کە پشتگیری تەواو بکات بۆ سەرخستنی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە، كە هەڤاڵ دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە