کوردستانی
کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی هەاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن داوایانکرد کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایان بۆ زیاد بکرێت،
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی پچڕانی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا.
دوای ئەوەی هەاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن داوایانکرد کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایان بۆ زیاد بکرێت،
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی پچڕانی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا.
بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە قەزای پێنجوێن خواست لەسەر کارەبا زیادیکردووە بەو هۆیەشەوە چەند کاتژمێرێک کارەبای پێنجوێن کەمکرابووەوە ئەمەش وایکرد ھاوڵاتییانی سنووری قەزای پێنجوێن ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوایان لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کرد بەھانای خەڵکی پێنجوێنەوە بچێت و لەم بارودۆخە سەختەی کەشوھەوا کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەربکات.
پاش چەند کاتژمێرێک لە داواکاری ھاوڵاتییانی پێنجوێن بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای سنوورەکە چارەسەرکرا.
بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە پێنجوێن بە ساردترین ناوچەی هەرێم دیاریکراوە دوێنێ پلەی گارەمای پێنجوێن -25 پلەى سیلیزی بووە.
ر. ئ.

بیروڕا