کوردستانی
بۆ ماوەی یەک هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوی حەوت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لە حەسەکە راگەیەندراوە، بەمەبستی رێگری کردن لە شانە نووستووەکانی داعش و دزەکردنیان بۆ دەرەوەی سنووری شارەکە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئاسایش بۆ دەستگیرکردنەوەی چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش لە گرتوخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکە بەردەوامە، لەئێستاشدا سێ چەکداری داعش دەستگیرکراونەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان یاخیبونی چەکدارانی داعش لە گرتوخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکە بەردەوامە و لەئێستادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودێری گرتوخانەکە دەکەن و بەبەردەوامی بەسەر شاری حەسەکەدا دەسوڕێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، دەمێکە پلانی هێرشکردنەسەر گرتوخانەی غوێران بوونی هەبووە و "داعش پلانی هەندێک وڵات بۆ تێکدانی ئەزمونی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا جێبەجێ دەکات".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا