کوردستانی
هەلی دامەزراندن بۆ ئەم کەسانە بەشێوەی گرێبەست دەرەخسێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە شاری هەولێر دەکرێتەوە و رەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی شەش چاودێر و یەك كارگوزار بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەو نەخۆشخانەیە، هەرکەس ئارەزوومەندە سیڤییەکەی پێشکەش بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بڵاویکردەوە "لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کردنەوەی سێ نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ئافرەتان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک داوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان رەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی شەش چاودێر و یەك كارگوزار بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی لە هەولێر دەکرێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەر کەسێک ئارەزوومەندە، پێویستە سیڤی پێشکەش بە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان بکات و ماوەی پێشکەش کردنی سیڤی لە سبەینێ رۆژی دووشەممە بەرواری 24ی 1ی 2022 تاکو پێنجشەمە بەرواری، 27ی 1ی 2022 دەبێت".
ئەوەشی خراوەتەڕوو "ئەو بەڕێزانەی ئارەزوومەندن دەبێت لە رەگەزی مێ بن و پێویستە دانیشتووی هەولێر گەڕەکی روناکی و دەوورووبەری بن، چونكە ئەو شوێنەی لێی دادەمەزرێن لە ناو گەرەکی روناکی دەبێت".
ر. ئ.
بیروڕا