کوردستانی
ئەو هەواڵەی سۆشیاڵ میدیای تەنیبوو رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمپانیای تەڵەبات بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی ئەمڕۆ دووشەممە بە روونکردنەوەیەک رەتیکردەوە کە هەرەشەیان لێکرابێت و دەڵێت "هیچ کەسێک کێشەی بۆ دروستنەکردووین".
کۆمپانیای تەڵەبات بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی ئەمڕۆ دووشەممە بە روونکردنەوەیەک رەتیکردەوە کە هەرەشەیان لێکرابێت و دەڵێت "هیچ کەسێک کێشەی بۆ دروستنەکردووین".
کۆمپانیای تەڵەبات لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ناردووە ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی و حزبی هاتوونەتە سەر کۆمپانیاکەمان و پێیان راگەیاندوین کە گەر شەریکیمان نەکەن لەو پارەیەی دەستتان دەکەوێت کێشەتان بۆ دروست دەکەین".
باسی لەوەشکردووە "پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی زۆر هاوکارمان بوون و بەئەرکی خۆیان هەستاون، بۆیە داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەین کە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە".
پێشتر لە چەند میدیا و پەڕەیەکی سۆشیال میدیا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کەلەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکراوەتە سەر کۆمپانیای تەڵەبات و هەڕەشەیان لە لقی کۆمپانیای تەڵەبات کردووە، بەوەی "دەبێت داهاتەکەیان لەگەڵدا بەشبکات، بەوەش نرخی گەیاندنی کۆمپانیاکە گرانبووە".
ر. ئ.

بیروڕا