کوردستانی
تەقینەوەیەک روویدا، کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە گوندێکی سەربە قەزای داقوق بۆمبێکی چێندراو بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای داقوق بە مەودا میدیای راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەربە قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێندراو بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هیزەکە کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە "کوژراوەکان سەربازی فیرقەی هەشتن لە سوپای عیراق و ناویان، رەشاد جەبار، حەیدەر جەبار، عەلی موحسین و سەعید حەداوییە".
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عیراق لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و بەوهۆیەوە 10سەربازی سوپای عیراق و ئەفسەرێک کوژران.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا