کوردستانی
دواین زانیاری لەسەر رووداوەکانی حەسەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانی شەڕڤانانی ھەسەدە دەوورووبەری بەندینخانەی غوێرانیان کۆنترۆڵکردووە و گەمارۆیان لەسەر تیرۆریستان بەرتەسکتر کردووەتەوە، خۆبەڕێوەبەری رۆژئاواش تورکیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە رووداوەکانی حەسەکە.

میدیاکانی رۆژائاوای کوردستا بڵاویانکردەوە "ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کردووە و شەڕڤانانیش بە بڵندگۆ داوا لە داعشەکان دەکەن، خۆیان رادەست بکەن".
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تیرۆریستانی داعش 700 منداڵی خۆیان کردووە بە قەڵغان و ھەوڵدەدەن بەو شێوەیە رێگری لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بکەن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تیرۆریستانی داعش 700 منداڵی خۆیان کردووە بە قەڵغان و ھەوڵدەدەن بەو شێوەیە رێگری لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بکەن.
ھاوکات ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، تورکیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە ھێرشکردنە سەر گرتووخانەی غوێران و دەڵێت "تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر شاری حەسەکەدا بگرێت و رێڕەوێکی تیرۆریستی لە تەلتەمرەوە بۆ کەمپی ھۆل و خاکی عیراق بکاتەوە، بۆ ئەو ئامانجەش گرووپە چەکدارەکانی لە سەربازگە تایبەتەکانی سەرێکانێ و گرێ سپی مەشقپێکردووە و رەوانەی حەسەکەی کردوون تا گرتووخانەی غوێران بە ئامانج بگرن".
ر. ئ.
بیروڕا