کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتییەکی پیادە دەبێتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتییەکی پیادە دەبێتە قوربانی
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە لە رێگەی گوندی عەنەب لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان کەسێک گیانلەدەستدەدات.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانونی دووەمی 2022 لە بەردەم بەنزینخانەی باڵا لە رێگەی گوندی عەنەب ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بیم ئێم) خۆی دەدات بە ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگردا و دوای دەرچوونی لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکەی خۆی دەدات لە هاوڵاتییەک بە ناوی (م. س. ع)ی تەمەن 27 ساڵ کە پیشەی پێشمەرگەیە و لە هەڵەبجە دادەنیشێت گیانلەدەستدەدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە  بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار رێکخراوە و شۆفێری بیمەکە دەستگیرکراوە ناوی (ع. ا.ع) و تەمەنی 46 ساڵە و پیشەی کاسبە و لە ناحیەی بیارە دادەنیشێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ دەستگیرکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan