کوردستانی

لەبارەی دەوامکردن لە فەرمانگەکانی ئەم ناوچەیە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەوامکردن لە فەرمانگەکانی ئەم ناوچەیە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت هاتوچۆکردن لە قەزای پێنجوێن تاڕادەیەک ئاسایی بووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد سبەینێ دەوامی فەرمانگەکانی پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە سنووری پێنجوێن و دەوروبەری دروستبوو، بەڵام بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و شارەوانی پێنجوێن و چەند کۆمپانیایەکی دیکە توانرا رێگەکان پاکبکرێنەوە لەئێستادا تاڕادەیەکی باش رێگەکان پاک کراوەنەتەوە لە بەفر".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئاساییبوونەوەی هاتوچۆوە سبەینێ دەوامی فەرمانگەکانی پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە، هەروەها مەرج نییە هەموو شەپۆلێکی بەفر بارین پشوو رابگەیەندرێت هەمیشە بەپێی بارودۆخەکە بڕیار دەدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "گرفتی سوتەمەنی هەبووە لە ناوچەکەمان بەهۆی ئەوەی تەنها یەک بەرمیل نەوت دابەشکراوە، هەر ماڵێکیش پێویستی بە سێ بەرمیل نەوت هەیە، هەروەها بەشێک لە هاوڵاتییان خۆیان نەوتیان بۆ خۆیان دابینکردووە و کەمپینیش بۆ ئەو هاوڵاتییانە رێکخراوە کە کێشەی سوتەمەنیان هەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan