کوردستانی

مەرج و رێنمایی نوێ بۆ دانانی پرسە دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرج و رێنمایی نوێ بۆ دانانی پرسە دادەنرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرج و رێنمایی نوێ بۆ دانانی پرسە دادەنێت و سبەینێ مەرجەکان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022 لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا وردەکاری مەرج و رێنماییە  تازەکانی (کردنەوەی پرسە) لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەهۆی هاتنی کۆرۆناوە یەکێک لە رێکارەکان لابردنی پرسە بوو بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سبەینێش رێنمایی نوێ بۆ کردنەوەی پرسە ئاشکرا دەکرێت.

س،ر.
Qaiwan
Qaiwan