کوردستانی

بڕیاری نوێ لەبارەی دانانی پرسەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ لەبارەی دانانی پرسەوە درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دانانی پرسە بۆ ماوەی یەك رۆژ دەبێت، ئاماژە بەوەشکراوە نابێت هۆڵەكان و شوێنی پرسە دانان زۆر قەرەباڵغ بێت.

شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی ئیرشادی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دانانی پرسە بۆ ماوەی یەك رۆژ دەبێت تەنیا ئێواران و بۆ هەر رۆژێكیش ماوەی سێ كاتژمێر پرسە دادەندرێت، هەروەها یەكێكی دیكە لە مەرجەكان دانانی كورسییە یان دانیشتنی بەشداربووانی پرسەیە كە دەبێت نێوانیان مەترێك بێت و ماسك ببەسترێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "نابێت هۆڵەكان و شوێنی پرسە دانان زۆر قەرەباڵغ بێت و پێویستە لە دوای خوێندنی سورەتی فاتیحە و دوعاكردن بۆ مردوو خەڵك بڕوات بۆ ئەوەی خەڵكێكی دیکە بەشداری پرسەكە بكەن و نەبێتە هۆی تێكەڵاوی زۆر، ئەوەش بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا".

پێویست ناكات خەڵك لە شارەكانی ترەوە یان لە شوێنی دوورەوە بچن بۆ پرسە.

سزای هەر كەسێكی خاوەن پرسە دەدرێت كە پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكانی پرسە دانان.

وەزارەتی ئەوقاف نرخی قورئان خوێندنی بۆ قورئانخوێنان دیاریكردووە، نرخی قورئان خوێندن بەئامێرەكانیشەوە لە 50 هەزار بۆ 75 هەزار دینار دەبێت یان ئامێری تۆماركراوی قورئان بەكاربێت.

دەنگی قورئان خوێن دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ژنان و لەناو ژنان قورئانخوێن دانانرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan