کوردستانی

به‌ تۆمه‌تى فێڵكردن له‌ هاوڵاتییان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ تۆمه‌تى فێڵكردن له‌ هاوڵاتییان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند به تۆمەتی فێڵکردن و نووشتە لە هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ رێگه‌ى نوشته‌ و فاڵ گرتنەوه‌وه‌ فێڵیان له‌ هاوڵاتییان كردبوو".

ئاماژە بەوە کراوە "دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك سكاڵاى له‌بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا تۆماركرد له‌دژى سێ تۆمه‌تبار كه‌ له‌ڕێگه‌ى نوشته‌و فاڵ گرتنەوەوە فێڵى لێكراوه‌و بڕى 600 دۆلاریان لێسه‌ندووه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت که‌ فێڵیان له‌ هاوڵاتییان كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ى په‌یجێكه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هاوڵاتییانیان فریوداوه‌". 

له‌ئێستا تۆمه‌تباران: 
ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1993
ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1991
ر، ن ، م له‌دایكبووى 1991 
به‌ بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

س.ر

Qaiwan
Qaiwan