کوردستانی
هۆشدارییەک لەبارەی کەشوهەواوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی سەرما بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند "رۆژى چوارشەممە 26-1-2022 لە شەودا نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست روو لە ناوچەکەمان دەکات رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان چالاکتر دەبێت تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەگەڵ باران بارین بارستە هەواییەکى سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بەفر بارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر نمە باران و ناوچەکانى تر بارانى مامناوەندى دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى لە سەرووى 1700م لەسەر ئاستى رووى دەریا، هەروەها سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە سەرەتا نمە بارانى دەبێت پاشان بۆ بارانى مامناوەند دەگۆڕێت لەسەر بەشەکانى دیکەى ئەو پارێزگایە پاشان بەفریش دەبێت و تەواوى ناوچە بەرزاییەکانى ئەم سنوورە بەفر بارینى دەبێت، ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە سەرووى 10 ملم دەبێت".
ئەوەشخراوتەڕوو "سەنتەرى دهۆک لەگەڵ نمە باران هەندێ جار ئەگەرێکى کەمى بەفر بارینى هەیە و تەواوى ئەو ناوچە شاخاوییانەى کە بەرزیان لە سەرووى 1500 م لەسەر ئاستى رووى دەریا، هەروەها سەنتەرى کەرکوک نمە بارانى دەبێت لە هەندێک کاتدا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، لە ماوەى ئەم شەپۆلە نزمبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما دەبێت بە دوو تا سێ پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکى کەم لە نزمترین پلەکانى گەرما".
س.ر

بیروڕا