کوردستانی
250 تیرۆریستی دیکەی داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی راگەیەندراوێکی هەسەدە 250 تیرۆریستی دیکەی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، نۆ بارمتەش لە گرتووخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە رزگار کران.
بە پێی راگەیەندراوێکی هەسەدە 250 تیرۆریستی دیکەی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، نۆ بارمتەش لە گرتووخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە رزگار کران.
لە راگەیەندراوێکدا کە ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) بڵاویکردەووەتەوە، ئەمڕۆ 250 تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکانیان کردووە، بەوەش تاکو ئێستا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە خۆیان رادەست کردووە، گەیشتووەتە 550 تیرۆریست.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر ئەمڕۆ شەڕڤانانی ھەسەدە لە ھەڵمەتێکدا نۆ بارمتەیان لە گرتووخانەی سناعە رزگار کردووە، کە فەرمانبەری گرتووخانەکە بوون و لە لایەن داعشەوە دەستگیرکرا بوون، لە گەڕەکی (زھور)یش، ھەڵمەتی پاککردنەوە دژی ئەو داعشانە ئەنجامدرا کە لە ماڵەکاندا خۆیان حەشارداوە، لە ئەنجامدا پێنج تیرۆریستی داعش کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێوە بوو کوژراون، لە گەڕەکی (غوێران)ی خۆرھەڵات، نۆ تیرۆریست و لە باشووری (حەسەکە)ش سێ بەکرێگرتە کە پیلانیان ھەبووە بۆ ھاوکاری تیرۆریستانی ناو گرتووخانەی (سناعە) کوژراون.
ھەسەدە راشیگەیاند، ھەڵمەتە ئەمنی و سەربازییەکانیان زۆر بە وردی لە گرتووخانەی (سناعە) و دەوورووبەری و لە ریفی دێرەزوور و رەققە بەردەوامن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



