کوردستانی
کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق تانەکانی سەر یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی رەتکردوەوە و دانیشتنەکەی 9/1/2022 بە یاسایی و دەستووری ناساند، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "دەبێت پێش رۆژی 9ی شووباتی 2022 سەرۆک کۆماری عیراق لە پەرلەمان هەڵبژێردرابێت".

سەبارەت بە رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق لە ناو پەرلەمان، کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی دەستووری عیراق دەبێت لە ماوەی 30 رۆژ لە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونیشیکردەوە "بە پێی دەستوور نابێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار 30 رۆژ تێپەڕبکات، واتە دەبێت پێش 9ی شووباتی 2022 لە پەرلەمانەوە سەۆک کۆماری داهاتووی عیراق هەڵبژێردرابێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق، بڕیاریدا کە دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق کە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی تێدا هەڵبژێردران و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد "دەستووری و یاساییە".
ر. ئ.
بیروڕا