کوردستانی

سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە دوو چالاكی جیادا لەلایەن هێزەكانیانەوە دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر و دزیكردن دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك مادەی هۆشبەری پێبووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ك.أ.أ.) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لە چالاكییەكی دیكەی هێزەكانی نەهێشتنی تاواندا وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە تۆمەتبارێكی دیکە دەستگیركراوە كە دزی لە چەند ماركێتێك كردبوو و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە.

تۆمەتبار (ش.غ.م.) بە بڕیاری داوەر و بەپێی مادەی 446 راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan