کوردستانی
"داعش لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیاوە بە چەکی ناتۆوە چوونەتە حەسەكە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په پێی وایە چەکدارەکانی داعش لە "ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیاوە" پەڕیونەتەوە بۆ حەسەکە، دەشڵێت "چەکدارەکان چەکی دروستکراوی هاوپەیمانی ناتۆیان پێبوە".
كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په پێی وایە چەکدارەکانی داعش لە "ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیاوە" پەڕیونەتەوە بۆ حەسەکە، دەشڵێت "چەکدارەکان چەکی دروستکراوی هاوپەیمانی ناتۆیان پێبوە".
لە راگەیەندراوێکدا كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) ئاماژەی بەوەکرد "داعش له سوریا تاوانی قورسی له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوە، ئه‌سته‌مه به ته‌نیا خۆی پلانی بۆ هێرشێكی له‌و جۆره داڕشتبێت".
"هه‌رچه‌نده هێرشه‌كه به قورسیش كۆنتڕۆڵكرابێت، داعش به پشتیوانی هێزه تاریكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێشتا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه" كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په وای وا دەڵێت.
باسی لەوەشکردووە "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركیا‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه و هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه دروستكراوی ناتۆن، هاوکات به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان یه‌كینه‌یه‌ك بۆردومانكراوه كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه له كۆبانێوه كه‌وتبوه رێ، ئه‌مەش به واتای پشتگیری ئاسمانییه بۆ داعش".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



