کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی  کانونی دووەمی 2022 بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتێکی دیکە و سبەینێش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، سبەینێ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی مانگی یەکی 2022ی یەکەکانی 70 و 80 پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی هەرێم  دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan