کوردستانی
بڕیاری خانەنشینکردنی 808 ئەفسەری پێشمەرگە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لیستی خانەنشینی ئەفسەران لە ئەنجومەنی وزیرانی هەرێم واژۆ کرا، ئاماژە بەوەشدەکات 808 ئەفسەر خانەنشینکراون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لە چوارچێوەی پرۆژەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وزارەتی پێشمەرگە لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشین ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران".
لیوا روکن هۆشمەند، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە رایگەیاند "بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری 25ی کانوونی دووەمی 2022، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە".
س،ر

بیروڕا