کوردستانی

وەزیری پەروەردە پێشنیازێکی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە پێشنیازێکی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمساڵ خوێندنێكی باش خوێندراوە، ئاماژەی بەوەشکرد پێشنیازکراوە تاقیکردنەوەکانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخریت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەمساڵ خوێندنێكی باش خوێندراوە و زووتر دەست بە دەوامی خوێندن كردووە، هەروەها تاڕادەیەکی باشیش لە ناوەندەکانی خوێندن خۆپارێزی کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنێ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە چەند گۆڕانکارییەک لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بکەن، بەڵام پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە کە تاقیکردنەوەکانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخریت، بەڵام بۆ قۆناغە ناکۆتاکان وەک خۆی بمێنێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan