کوردستانی
هێزێکی دیکەی یەکەی 70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هێزەکانی پشتیوانی/ 2 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/ 2 گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
لیوا روکن هۆشمەند, جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە رایگەیاند "بە فەرمانی ژمارە 288ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە رێکەوتی 25 کانونی دووەمی 2022، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی 70وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
شایانی باسە, هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی/ 1، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
س.ر

بیروڕا