کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرماڵەی ئەم فەرمانبەرانەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرماڵەی ئەم فەرمانبەرانەوە درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2022 تایبەت بە دەرماڵەی لە بری كەمئەندامی بڵاوكردەوە.

لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، مافی دەرماڵە لە بری كەمئەندامی دیاریدەكرێت، بە رێژەی %50 لە مووچەی بنەڕەتی كەمئەندامی فەرمانبەر بە مەرجێك لە 100 هەزار دینار تێپەڕ نەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دەرماڵەیە بەپێی رێژەی كەمئەندامی دیاریدەكرێت لەلایەن لیژنەیەكی پزیشكییەو، هەروەها لەكاتی خانەنشینی فەرمانبەری كەمئەندام، بڕی 100 هەزار دینار وەك هاوكاری خەرجدەكرێت .


س،ر
Qaiwan
Qaiwan