کوردستانی
ھەسەدە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی غوێرانی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی گرتووخانەی غوێرانیان راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرھاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند "تەواوی گرتووخانەی غوێرانیان کۆنتڕۆڵکردەوە و سەرجەم تیرۆریستەکانی داعشیش خۆیان رادەستی ھێزەکانمان کردووەتەوە".
بڕیاریشه لهچهند كاتژمێری داهاتوودا، ههسهده له راگهیهندراوێكدا وردهكاری رووبهڕووبوونهوه و ژمارهی شههید و بریندارهكانیان له كۆنتڕۆڵكردنی زیندانی غوێران بخاتهڕوو.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک دەروازەی گرتووخانەی غوێران لە ناوەندی شاری حەسەکە تەقاندەوە و دواتر دەستگیرکراوەکانی داعش لە ناو گرتووخانەکە یاخی بوون و ژمارەیەکیان ھەڵاتن، بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و سەدان تیرۆریستی ھەڵاتوویان دەستگیرکردەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا