کوردستانی

لە ماڵەکەی خۆتەوە بەیەک کلیک پسوڵەی کارەباکەت ببینە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماڵەکەی خۆتەوە بەیەک کلیک پسوڵەی کارەباکەت ببینە
مەودا میدیا-

وەزارەتى کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری زانینى پارەى کارەبا لەرێگەى ئەلیکترۆنییەوە لە هەولێر و دهۆک چالاککرد و دەشڵێت "بەم نزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکەوێتەکار".  
  
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان،  هاوبەشانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداری کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.  
  
بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، سەردانی ئەم پێگەیە بکە: pswla.com  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan